ئیلۆن ماسك: ئەمریكا دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ گەیشتن بە نامەی بەكارهێنەرانی تویتەر

هەمەڕەنگ

17/04/2023     ژمارەی بینراو 309

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر، بانگەشەی ئەوەیكرد، حكومەتی ئەمریكا مافی بە تەواوەتی گەیشتن بە نامە راستەوخۆكانی بەكارهێنەرانی تویتەری هەیە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی The Hill، ئیلۆن ماسك لە دیدارێكیدا لەگەڵ تەكەر كارلسۆن، لە كەناڵی فۆكس نیوز، ئاماژەی بەوەكردووە، كاتێك زانیویەتی حكومەتی ئەمریكا دەسەڵاتی نامە راستەوخۆكانی بەكارهێنانی پلاتفۆرمەكەی هەیە "تووشی سەرسوڕمان بووە".

ئیلۆن ماسك، بە كارلسۆن-ی وتووە: "ئاستی توانای دامەزراوەكانی حكومەت بۆ گەیشتنی تەواوەتی بە سەرجەم ئەوەی لە تویتەردا دەگوزەرێ تووشی سەرسوڕمانی كردم و ئاگاداری ئەمە نەبووم".

ماسك، جگە لەوە باسی لە مەترسییەكانی سەبارەت بە شەپۆلی زیرەكیی دەستكرد كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە لەو بڕوایەدایە كە تەكنەلۆژیا توانای لەناوبردنی شارستانییەتی هەیە.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر، وتی: "زیرەكیی دەستكرد، مەترسیدارترە لە ئەگەری دیزاینكردنی فڕۆكە یان هەڵەی چاككردنەوەی، ئەوەش كە خاوەنی ئەم توانایە بێت ئەوە خاوەنی لەناوبردنی شارستانییەتە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن