جگەرەی ئەلیكترۆنی 240 ماددەی كیمیایی لەخۆ دەگرێت

تەندروستی

21/03/2023     ژمارەی بینراو 587


راچڵەكین-

توێژینەوەیەكی نوێ ئەو مەترسیانەی خستووەتە ڕوو كە ڕووبەڕووی تەندروستی ئەو كەسانە دەبێتەوە كە جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشن.

توێژینەوەكە لەلایەن زانكۆی نیشتمانی ئوسترالیا ئەنجامدراوەو ئەنجامەكانی لە گۆڤاری پزیشكی ئەو وڵاتەدا بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ئەوە ڕوونكراوەتەوە، ئەو كەسانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشن، بەبێ ئەوەی ئاگاداربن تێكەڵەیەكی مەترسیداری پێكهاتەی كیمیایی هەڵدەمژن.

پرۆفیسۆر (ئیمیلی بانكس) سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە رایگەیاندووە:" هەر جگەرەیەكی ئەلیكترۆنی لانی كەم 240 ماددەی كیمیایی لەخۆدەگرێت، لەو ژمارەیەش 38 یان لەڕیزی ماددە ژەهراوییەكانن، 27 یان زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن بەتایبەت سییەكان."

لەبەشێكی تری توێژینەوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشن ئەگەری زۆری هەیە بەو نیكۆتینە تووشی ژەهراوی بوون ببن كە لەناو جگەرەكەدا هەیە كەئەوەش مەترسییەكانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و خەمۆكی زیاتر دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن