راچڵەكین-
لەقەزای سێمێل-ی سەر بەپارێزگای دهۆك، بەهۆی لێچوونی غازەوە، ماڵێك ئاگری گرت و ژن و مێردێك سووتان و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.
بەگوێرەی زانیارییەكان، كاتژمێر 8:15 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی (مسێرێكێ)ی سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دهۆك، بەهۆی لێچوونی بتڵی غازەوە، ماڵێك ئاگری گرت و بەهۆیەوە ژن و پیاوێك سووتان، دواتر هەردووكیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كران و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئاگرەكەش لەلایەن بەرگریی شارستانیی سێمێلەوە كۆنترۆڵ كراو زیانێكی زۆریش بەر ئەو ماڵە كەوتووە كەڕووداوەكەی لێكەوتووەتەوە.