حه‌وت نیشانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆحی كه‌سی به‌رامبه‌ر تێكه‌ڵاو بویت
ڕاچڵه‌كین-
له ژیانی ڕۆژانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك ده‌بینین به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆح‌دا تێكه‌ڵاو ده‌بن و ده‌گونجێن، ئه‌گه‌ر ئه‌م 7 نیشانه‌یه له تۆدا هه‌یه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌وه مانای وایه تێكه‌ڵاوی ڕۆحت بووه و كه‌سێكی شیاوه بۆ ژیانت.
1- له‌گه‌ڵ بینین و نزیك بوون له كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ست به ئارامی و خۆشحاڵی ده‌كه‌یت بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی دیاریكراو هه‌بێت .
2- هه‌ست به ئه‌مان ده‌كه‌یت له‌ڕووی جه‌سته‌ی و هه‌سته‌وه ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌یت كه له ڕۆحت نزیكه و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌یت و ته‌واوی ترس و دڵه ڕاوكێت ده‌ڕه‌وێته‌وه.
3-هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت له كه‌سانی ده‌وروبه‌ر ڕزگارت بووه.
4- وا ده‌زانیت له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه ده‌یناسیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیش یه‌ك بناسن.
5- متمانه‌ی ته‌واوی پێ ده‌كه‌یت جیاواز له هه‌موو كه‌سانی دیكه.
6- به بێ ئه‌وه‌ی قسه‌ش بكه‌ن له یه‌كتر تێده‌گه‌ن .
7- گفتوگۆكانتان به یه‌كه‌وه قوڵ ده‌بێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه زۆر سادده و ئاسایش بێت و له كۆتایدا زانیاری باشت ده‌ستده‌كه‌وێت.