هۆکاری سەرەکی هەڵوەرینی بەری درەختی هەنجیر و کەمی ئەم بەرهەمە
ڕاچڵهكین-
لە ئێستا بەدواوە یەکێک لەو کێشە دیارانەی کە باخەوانەکان پێوەی سەرقاڵن، بریتیە لە هەڵوەرینی بەری درەختی هەنجیر پێش ئەوەی پێبگات.
هۆکارەکانی هەڵوەرینی بەری درەختی هەنجیر، دەردو نەخۆشی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە هەڵوەرینی بەری هەنجیر وەک نەخۆشی جاڵجاڵۆكه و کەڕوو هەروەها هۆکاری سەرەکی بریتیە لە ناڕێکی لە ئاودان و کەمی خۆراک.
لەو کاتەی کە بەری هەنجیر زۆر بچوکە ،دەبێ زۆر بە کەمی ئاو بدرێت، بەڵام کاتێک بەرەکەی گەورە دەبێ پێویسته هەفتەی یەک جار ئاوی بدەین، بەڵام ئاوێکی باش.
کەمی خۆراک هۆکارێکی تری هەڵوەرینی بەری درەختی هەنجیرە درەختەکانیش پێویستیان بە خۆراکە
شێوازی خۆراک پێدانی هەنجیر بەم شێوەیەیە پێویستەخۆراک پێدان هەمو ساڵێک جارێک یان بەدو ساڵ جارێک، پەینی ئاژەڵی پێ بدرێت لە وەرزی پایزداوە پێویستە پەینی کیمیاویشی لەگەڵدا بێ (NPK ).
ئا:ناسکە عمر - ل. ه پاراستنی ڕوەک