گرانبه‌هاترین تابلۆی مه‌سیح له‌ بەلەمێكی شازاده‌ی‌ سعودیه‌ دانراوه‌

107 جار خوێندراوەتەوە کات02:28 بەروار13-06-2019
گرانبه‌هاترین تابلۆی مه‌سیح له‌ بەلەمێكی شازاده‌ی‌ سعودیه‌ دانراوه‌

ڕاچڵەكین-


چاره‌نوسی تابلۆی" مه‌سیحی دڵسۆز" ی لیۆناردۆ داڤینشی بوو به‌ نهێنی ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ مه‌زادێكی ئاشكرا له‌ نیویۆرك له‌ ساڵی 2017 دا فرۆشرا به‌ نرخێكی خه‌یاڵی به‌ڵام له‌ ئێستا ئه‌م تابلۆیه‌ له‌ یه‌كێك له‌ به‌له‌مه‌كانی شازاده‌ی‌ جێنشینی سعودیه‌" محمد بن سلمان" دایه‌.

پێگه‌ی‌ " ئاڕت نێت" ئاشكرای كردوه‌ ئه‌م تابلۆیه‌ به‌ بڕی 450 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌ و له‌ ئێستادا له‌ یه‌كێك له‌ به‌له‌مه‌كانی شازاده‌ی‌ جێنشینی سعودیه‌ دانراوه‌، ته‌مه‌نی ئه‌م تابلۆیه‌ زیاتر له‌ 5 سه‌ده‌یه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین تابلۆی داڤینشی یه‌ كه‌ لای كه‌سێكی دیاریكراو ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌نته‌ره‌ هونه‌ریه‌كان و مۆزه‌خانه‌كان نمایش نه‌كراوه‌ و پسپۆڕان مێژووی ئه‌م تابلۆیه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ساڵی 1505 .



ساڵی 2007 ئه‌م تابلۆیه‌ به‌ بڕی هه‌زار دۆلار فرۆشرا به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی‌ تابلۆكه‌ ڕاستی نییه‌ و دروستكراوه‌یه‌ به‌ڵام سه‌نته‌ری" كریستز" بۆ كه‌لوپه‌له‌ مێژویه‌كان ئاشكرای كردوه‌ ئه‌م تابلۆیه‌ ئه‌سڵیه‌ و به‌ گرنگترین داهێنانه‌ هونه‌ریه‌كانی سه‌ده‌ی‌ بیستهه‌م داده‌نرێت و تێكڕای ئه‌و تابلۆیانه‌ی‌ داڤینشی كێشاویه‌تی ژماره‌كه‌یان 20 دانه‌یه‌.