بەڵگە؛ وەزارەتی ناوخۆی بڕیارێكی نوێ لەبارەی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چەككراوو ژێر ئاوكەوتوو دەردەكات

1223 جار خوێندراوەتەوە کات01:13 بەروار13-06-2019
بەڵگە؛ وەزارەتی ناوخۆی بڕیارێكی نوێ لەبارەی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چەككراوو ژێر ئاوكەوتوو دەردەكات

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەر كۆمپانیایەك ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاككراو و ژێر ئاو كەوتوو بهێنێتە خاكی هەرێمەوە، بەبڕی 50 ملیۆن دینار سزا بدرێت.

بەگوێرەی نووسراوێكی كۆمەڵگەی گومرگی باشماخ، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە بە:" وەرگرتنی بەڵێنامە لە كۆمپانیاكانی ھێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و سزادانیان بە بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ ھەركەسێك كە ئۆتۆمبێلێك ھاوردەبكرێت، كە دەركەوت ژێرئاو كەوتووە یان چاككراوەتەوە یان لێدراوە".