سەرۆككۆماری عیراق باس لە زامێك دەكات كە " ساڕێژبوونی نییە"

903 جار خوێندراوەتەوە کات11:21 بەروار13-06-2019
سەرۆككۆماری عیراق باس لە زامێك دەكات كە

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری عیراق لە ساڵیادی كۆچی دوایی دایكیدا دەڵێت" دووری دایك زامێكە ساڕێژبوونی نییە."

د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە حەوتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی " ڕووناك ڕەئوف بەگ"ی دایكیدا لە جریوەیەكدا نوسیوویەتی:" لەساڵیادی كۆچی دوایی ڕوونكا خانی دایكمدا، بەها جوانەكانی خۆشەویستی و میهرەبانی و نیشتمانپەروەری ڕووناكی دایك و، ڕووناكی چالاكوانی مافی ژن و دادپەروەری كۆمەڵایەتی هەر زیندوو لە دڵ و دەرووندا.

ڕووناك ڕوئوف بەگ، دایكی د.بەرهەم ساڵح، كەسێكی نیشتمان پەروەرو كورد پەروەربووە و داكۆكیكارێكی سەرسەختی مافەكانی ژنان بووە و خاوەنی وتەی (ژن نیوەی كۆمەڵ و دایكی نیوەكەی تریشە) هاوكات دامەزرێنەری ڕێكخراوی (ڕێوان) بوو بۆ پرسەكانی ژنان.

ڕوناك رەئوف بەگ  حەوت ساڵ لەمەوبەرو لە 13ی حوزەیرانی ساڵی 2012 كۆچی دوایی كرد.