كەشوهەوای شارەكانی هەرێم

50 جار خوێندراوەتەوە کات10:44 بەروار13-06-2019
كەشوهەوای شارەكانی هەرێم

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی  ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی  2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 37پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 23پلەیە و لەسلێمانیش 34پلە بە 22پلە و دھۆك  35 بە 22 پلە و كەركوكیش 40 بە 28پلە دەبێت.

كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ هەیینی 14ی حوزەیرانی  2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. 

ھەروەھا سبەی لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 38 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو 23 پلە دەبێت ، لەسلێمانیش 35 پلە بە 22پلە و دھۆك  36بە 22 پلە و كەركوكیش 41بە 28پلە دەبێت.