فەرمی، ریاڵ مەدرید یاریزانێکی دیکەی کڕی

171 جار خوێندراوەتەوە کات09:45 بەروار12-06-2019
فەرمی، ریاڵ مەدرید یاریزانێکی دیکەی کڕی


ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە کڕینی یاریزانان و لە نوێترین هەواڵدا ئەو یانەیە گواستنەوەی بەرگریکارێکی راگەیاند.

لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆیانەوە لە تۆڕی ئینتەرنێت، ریاڵ مەدرید رایگەیاند فێرلاند مێندی مەدریدییە و بووەتە یاریزانی ئەوان بەبێ ئەوەی ئاماژە بەماوەو نرخی گرێبەستەکە بدەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا، نرخی یاریزانە فەڕەنسییەکە ٤٨ ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ پاداشت بەپێی بردنەوەی نازناوەکان.

مێندی تەمەن ٢٤ ساڵ لە هێڵی بەرگریکاری و لە ریزی یانەی لیۆنی فەڕەنسی یاریی دەکرد.

Image result for mendy

مێندی