ئه‌ڵمانیا.. ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر به‌تۆمه‌تی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چه‌ك ده‌ستگیر ده‌كات

41 جار خوێندراوەتەوە کات09:40 بەروار12-06-2019
ئه‌ڵمانیا.. ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر به‌تۆمه‌تی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چه‌ك ده‌ستگیر ده‌كات
راچڵه‌كین

بەفەرمانی داواکاری گشتی هەرێمی شڤیرنی ئەڵمانیا، ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیسی بەتۆمەتی بردنە دەرەوەی چەک و تەقەمەنی لەنوسینگەی پۆلیسی تاوانەکان دەستگیرکران..لەناویاندا بەرپرسێکی کارای تیمی تایبەتی پۆلیس وسێ ئەفسەری پێشوتری ئەو دەزگایە.

به‌گوێره‌ی‌ کەناڵی یەکی فەرمی ئەڵمانیا، داواکاری گشتی ئاشکرایکرد دوان لەو ئەفسەرانە ئێستا لەشوێنێکی تری پۆلیسی ئەو هەرێمە کاردەکەن و تا ئێستا یەکێکیان لێ دەستگیرکراوە.

لەم هەڵمەتەدا پۆلیسی ئەڵمانیا سێ شوقەو نوسینگەیان لەناوچەکانی "گیوسترۆڤ  وڤالدیکو و باندسکۆڤ"لەنزیک ناوچەی شڤیرن پشکێنی ئامانج لەم هەڵمەتەش لێکۆڵینەوەی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆرەو ئەم هەڵمەتە بەهەمان شێوە لە 2017 دا لەناوچەکانی "مەکلینبۆرگ فۆربۆمرن و رۆستۆک و جرابۆی لودڤیگست" لەنزیک شڤیرن ئەنجامدراو لەئێستەشدا بەدواداچوون بۆ ئەو لیستە دەکرێ کەبۆ ئاژاوەو تیرۆرکردنی ئەو کەسایەتیە سیاسیانەی کەداکۆکی لەپەنابەران دەکەن.

لەهەواڵەکەدا هاتووە ئەو سێ ئەفسەرە بەوە تاوانبارن چەک و تەقەمەنیان لە2012 وە لەپۆلیسەوە گواستۆتەوەو ئەمەش دەچێتە خانەی پێشێلکاری یاسای چەک و گەندەڵیەوە.