ئاكرێ.. دوو كه‌س له‌ روداوێكی هاتوچۆدا گیانیانله‌ده‌ستدا

71 جار خوێندراوەتەوە کات08:38 بەروار12-06-2019
ئاكرێ.. دوو كه‌س له‌ روداوێكی هاتوچۆدا گیانیانله‌ده‌ستدا
راچڵه‌كین

له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌شنوری‌ قه‌زای‌ ئاكرێ، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی تریش برینداربوون.

ڕێکەوت زوهێر، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی ئاکرێ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی قەسرۆک - ئاکرێ و لە نزیک گوندی خەلیکان، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب تۆیۆتا وەرگەڕاوە و، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، برینی سێ برینداره‌كه‌ سه‌خته‌ و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.