یەکەم لێدوانی یاریزانە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید

150 جار خوێندراوەتەوە کات08:28 بەروار12-06-2019
یەکەم لێدوانی یاریزانە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید


لوکا یۆڤیچی سڕبی و یاریزانە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی قسەی لەسەر یانە نوێیەکەی کرد و خۆی بە دڵخۆشترین کەس لە جیهاندا دانا.

ئەو یاریزانە وتی " من نەمدەزانی چ یانەیەکی دیکە بێجگە لە ریاڵ مەدرید گرێبەستی پێشکەش کردوم، بەڕێوەبەری کارەکانم دەیزانی، بەڵام لە منداڵییەوە خەونی ریاڵ مەدریدم هەبووەو درێسەکەیشم لەلای خۆم پاراستووە"

هەروەها وتی " نمونەی من لە ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ بوو بۆیە هەوڵدەدەم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم و بنزیمەش هێرشبەرێکی بەتوانایە هیوادارم زۆر شتی لێوە فێربم"

لە کۆتایدا وتی " دەمەوێت نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنم، زۆر دڵخۆشم بە هاتنی هازاردیش، شتێکی خۆش دەبێت گەر بتوانم 27 گۆڵ لە وەرزێکدا تۆماربکەم، وەک وتم من دڵخۆشترین کەسم لە جیهاندا پاش ئەوەى گرێبەستم لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژووکرد"

لوکا یۆڤیچی تەمەن ٢١ ساڵ بەبەهای ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد.

Image may contain: 1 person, stadium and outdoor

Image may contain: one or more people and people standing

Image may contain: 1 person, smiling, text