پارێزه‌رانی‌ ئۆجه‌لان به‌ره‌و ئیمڕاڵی به‌ڕێكه‌وتن

34 جار خوێندراوەتەوە کات07:52 بەروار12-06-2019
پارێزه‌رانی‌ ئۆجه‌لان به‌ره‌و ئیمڕاڵی به‌ڕێكه‌وتن

راچڵه‌كین

دوای‌ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌)، به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پارێزه‌ره‌كانی‌ به‌ره‌و دورگه‌ی ئیمرالی به‌ڕێكه‌وتن.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ژوری یاسایی سه‌ده‌، كه‌ له‌ تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ره‌زان سارجا و نه‌ورۆز ئویسال، پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان به‌ره‌و ئیمرالی به‌ڕێكه‌وتون.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژوری یاسایی سه‌ده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ له‌داهاتودا زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌‌ بۆ رایگشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی توركیا له‌ژێر گوشاری مانگرتنه‌كاندا گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجه‌لانی هه‌ڵگرت، ئه‌م دیداره‌ی پارێزه‌ران له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوه‌وه‌ ده‌بێته‌ سێیه‌م دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و جارێكیش رێگه‌ به‌ خانه‌واده‌كه‌ی دراوه‌ سه‌ردانی بكه‌ن.