ڤیدیۆ: دكتۆرە چۆمان وەڵامی داواكاریەكەی قوباد تاڵەبانی دایەوە

1593 جار خوێندراوەتەوە کات06:45 بەروار12-06-2019
ڤیدیۆ: دكتۆرە چۆمان وەڵامی داواكاریەكەی قوباد تاڵەبانی دایەوە

ڕاچڵەكین-

لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و دارێكی ناشت و داوای لە عەلی باپیر و چۆمان هەردی كرد ئەوانیش دارێك بچێنن.

وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ داواكەی قوباد تاڵەبانی دكتۆرە چۆمان لەڕێی ڤیدیۆیەكەوە داواكاریەكەی پەسەند كردوو دەڵێت"من ئەمڕۆ ئاڵەنگاریەكەی بەڕێز كاك فوباد تاڵەبانی قبوڵ دەكەم و نەمامێك دەچێنم و شارێك سەوز دەكەم"

 ئەم خانمە نەمامەكەی لە قوتابخانەی ئەحمەد هەردی چاند و بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی سەوزكردنی نیشتیمان ئەمیش هەمان داواكاری ئاڕاستەی دكتۆر یوسف گۆران  وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ خانمە ڕۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵا كرد.

چۆمان ئه‌حمه‌د هه‌ردی، كچی شاعیری ناوداری كورد ئه‌حمه‌د هه‌ردییه‌ و له‌ساڵی 1974 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌ و له‌ساڵی 1993ه‌وه‌ ڕوی له‌به‌ریتانیا كردووه‌‌ و له‌وێ پله‌ی خوێندنی به‌كالۆریۆس‌ و ماسته‌ر و دوكتۆرای ته‌واوكردووه‌ له‌ زانكۆكانی ئۆكسفۆرد، له‌نده‌ن‌ و كێنت.

دكتۆرە چۆمان ھه‌ردی ئێستا سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ده‌بی ئینگلیزییه‌ له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ سلێمانی ‌و دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌ر‌ و گه‌شه‌پێدانه‌ له‌ھه‌مان زانكۆ.