توركیا وەڵامی ئەمریكای دایەوە

333 جار خوێندراوەتەوە کات03:48 بەروار12-06-2019
توركیا وەڵامی ئەمریكای دایەوە

راچڵەكین 


وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، پەیامی وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ تورکیا لەگەڵ رۆحیەتی وڵاتێکی هاوپەیمان یەکناگرێتەوە و دەشڵێت:" بۆئەو مەبەستەش سبەینێ پەیوەندی بە پاتریك شاناهان-ەوە دەکەم".

خولوسی ئاكار لەئێستادا كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ حه‌وته‌مین لووتكه‌ی سێقۆڵی وه‌زیرانی به‌رگریی ئازه‌ربایجان، جۆرجیا و توركیا له‌ شاری گه‌به‌له‌-یه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ڤانان سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ی کە له‌ لایه‌ن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بە وەکالەت، پاتریك شاناهان رایگەیاند، "ئه‌و شێوازه‌ی پێی نوسراوه‌ له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانییدا ناگونجێت و ‌هه‌مان هه‌ستیاریی و هەڵ,ێستمان دەبێت بۆی و له‌ ئاماده‌كاریداین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی".

وتیشی:"له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌م و له‌ رۆژانی داهاتودا ئه‌م وه‌ڵامه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌، هاوکات داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له‌ هه‌ماهه‌نگی و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ له‌ بڕۆكسل ده‌به‌سترێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ شاناهان كۆده‌بمه‌وه‌".


باسی لەوەشكرد، جگه‌ له‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ له‌ بڕۆكسل ده‌به‌سترێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ شاناهان كۆده‌بمه‌وه‌".