نیشانەیەك ئاشكرای دەكات منداڵەكەت ئاسنی خوێنی كەمە

462 جار خوێندراوەتەوە کات03:10 بەروار12-06-2019
نیشانەیەك ئاشكرای دەكات منداڵەكەت ئاسنی خوێنی كەمە

ڕاچڵەكین-

ئاسن چواره‌مین توخمی گرنگی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ و توخمێکی بنچینه‌یشه‌ بۆ ژیان، یه‌کێکه‌ له‌ پێکهاته‌ بنچینه‌یه‌کانی خڕۆکه‌ سوره‌ کانی خوێن و هاوبه‌شی فرمانی گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین ده‌کات بۆ گشت شانه‌کانی له‌ش. 

تاکێکی ته‌ ندروست به‌ نزیکه‌ ی ڕێژه‌ی ٣٥.٥گرم توخمی ئاسن هه‌ڵده‌گرێت له‌ له‌شی خۆی دا، به‌ ڕێژه‌ی ٦٥% بۆ ٧٠% به‌ ئاسنی گوێزه‌ره‌وه‌ ناوده‌بردرێت که‌ یه‌ کێکه‌ له‌ پێکهاته‌ بنچینه‌یه‌کانی پرۆتینی هیمۆگلۆبین، وه‌ به‌ ڕێژه‌ی ٢٥% کۆگا کراوه‌ له‌ ( جگه‌ ر - ئیسک و مۆخی ئێسک - ماسولکه ) وه‌ به‌ نزیکه‌ی ٤% به‌کاردێت له‌ ناو پرۆتینی مایۆگلۆبین. 

وه‌ک ئاشکرایه‌ هیمۆگلۆبین پێکهاته‌یه‌کی بنچینه‌ییه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین بۆ شانه‌کانی له‌ش و توخمی ئاسنیش پێکهاته‌یه‌کی بنچینه‌ییه‌ بۆ دروست کردنی هیمۆگلۆبین. توخمی ئاسن خۆی ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ گه‌ردی ئۆکسجین تا زۆرترین ڕێژه‌ی ئۆکسجین بگوازرێته‌وه‌. ئەگه‌ر هاتوو ڕێژه‌ی تو‌خمی ئاسن که‌م بوو له ‌له‌شدا ئه‌وا ڕێژه‌ی هیمۆگلۆبینیش که‌م ده‌بێت به‌م پێیه‌ش کرداری گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجینیش که‌م و سست ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی ده‌بێته‌ هه‌ست کردن به‌ شه‌که‌تی و ماندوێتی.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ش ناتوانی توخمی ئاسن دابین بکات ئێمه‌ ده‌ بێ دڵنیا بین له‌ خواردنی ڕۆژانه‌مان یان منداڵه‌کانمان ده‌ولهَ‌مه‌نده‌ بێت به‌ توخمی ئاسن.

دكتۆر ئاكۆ كەریم وەك پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان لەسەر نیشانەكانی كەمی ئاسنی خوێن لە مندڵدا دەڵێت "ئەو منداڵانەی هەناسەیان دەوستێت بۆ ماوەیەكی كاتی بە تایبەت لەكاتی گریانی تووند یان لەكاتی ترس و ئازاردا ئەگەری زۆری هەیە هۆكارەكەی كەمی ماددەی ئاسن بێت لە خوێنیاندا هەربۆیە ئەو منداڵانەی كە هەناسەیان جار جار دەوەستێت لەكاتی گریاندا ئەوە زۆر پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵانی پێ بكرێت بۆ ئەوەی پشكنینی بۆ بكرێت و بزانرێت ئاستی ماددەی ئاسن لە خوێیدا چەندە و چارەسەری پێویست وەربگرێت"