ئەحمەدی حاجی رەشید: داوامانكردووە حكومەتی ناوەندی چاودێری دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات

1404 جار خوێندراوەتەوە کات03:04 بەروار12-06-2019
ئەحمەدی حاجی رەشید: داوامانكردووە حكومەتی ناوەندی چاودێری دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم  بكات

راچڵەكین



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەرێگەی راپۆرتێكەوە داوایان لەحكومەتی فیدراڵی كردووە هەر پارەیەك بۆ مووچە دەینێرێتە هەولێر چاودێری بكات و ئەگەریش دابەش نەكرا رێگەی یاسایی بگرێتە بەر. 


ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بە راچڵەكین-ی راگەیاند، هەر مووچەیەك لەمەودوا بەغدا بۆ هەرێمی نارد ئەگەر بێت و لەكاتی خۆی دابەش نەكرێت ئەوا هەرێم سزادەدرێت و هەموو رێگەیەكی یاسایی وەكو پەرلەمان و دادگای فیدراڵی و حكومەت دەگرنە بەر. 

وتیشی، لەرێگای راپۆرتێكەوە لەگەڵ ئەندامەكانی یەكێتی و یەكگرتو و گۆڕان كە سەبارەت بەكێشەی نەوت و ئەو مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت چەند راسپاردەیەكی تێدایە و سبەی  دەخرێتە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، داوا لەحكومەتی فیدراڵی دەكەین لەم مانگەوە كە چاودێر پارەی هەر مووچەیەك بكات كە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەینێرێت. 


باسی لەوەشكرد، پێویستە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە بگاتە دەستی فەرمانبەران بە پێچەوانەوە حکومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر.