وێنه‌ و ڤیدیۆ: دایكێك منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی فڕێ ده‌داته‌ ناو زبڵه‌وه‌

1385 جار خوێندراوەتەوە کات02:55 بەروار12-06-2019
وێنه‌ و ڤیدیۆ: دایكێك منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی فڕێ ده‌داته‌ ناو زبڵه‌وه‌

ڕاچڵەكین-

ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌یبینیت دیمه‌نی ئافره‌تێكه‌ له‌ تایلاند كه‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ خۆی فڕ ده‌داته‌ ناو زبڵ و خاشاكه‌وه‌ و ڤیدیۆكه‌ له‌ڕێی كامێرای چاودێری سه‌ر شه‌قامه‌كان تۆمار كراوه‌.

ئه‌م خانمه‌ كه‌ ناوی"وارابۆرن" ه‌ و ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌ و له‌ سامۆت براكان له‌تایلاند ژیان به‌سه‌ر ده‌بات دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ منداڵ بوون بڕیاری ئه‌وه‌ ده‌دات منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی فڕێ بداته‌ ناو خۆڵه‌وه‌ و خۆی لێ ڕزگار بكات.

Ride to hide: A mother drives her motorcycle to an industrial bin in Thailand where she is seen abandoning her baby
له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ سواری ماتۆڕێكه‌وه‌ و منداڵێكی دیكه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدایه‌ و كۆرپه‌كه‌ی‌ خستۆته‌ ناو زه‌رفێكی نایلۆنه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ خۆڵ فڕێ بدات و دوای ئه‌وه‌ی‌ دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌س نه‌یبینیوه‌ ده‌ڕوات، ئه‌م منداڵه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 4 كاتژمێر له‌ناو كیسه‌كه‌دا و له‌ناو خۆڵ و خاشاكه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و كاتێك كرێكاری تایبه‌ت به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌كان ده‌گاته‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ ده‌ست بۆ ئه‌و كیسه‌یه‌ ده‌بات كه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ تیادایه‌ و ده‌زانێت كه‌ زیندووه‌ و هێشتا ناوكی نه‌بڕدراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ ڕزگار بكات په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌كات و بچكۆله‌كه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سامبران له‌ تایلاند.

Recovered: The baby boy, who was only born last Wednesday, survived being abandoned

دوای ڕوداوه‌كه‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌ست پێكردووه‌ و دایكی دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست منداڵه‌كه‌ی‌ بووه‌ و خوێنی زۆری له‌به‌ر ڕۆشتوه‌ و دانی به‌وه‌دا ناوه‌ ئه‌و كاره‌ی‌ كردوه‌ چونكه‌ چوار منداڵی دیكه‌ی‌ هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ پێنجهه‌م منداڵ و بۆی به‌خێو نه‌كراوه‌ و پاره‌ و خواردنی نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ بكات.

The mother riding the motorcycle with another of her children in the footwellThe newborn baby was abandoned in this bag

ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ كردوه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ كاری شۆفێری ده‌كات و مانگانه‌ 318 دۆلاره‌ و ئه‌مه‌ش به‌شی به‌خێوكردنی خێزانه‌كه‌یان ناكات و منداڵه‌كه‌ی له‌ ته‌والێت بووه‌ و خۆی ناوكی بڕیوه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌ژاری نه‌بووایه‌ هیچكات به‌و شێوه‌یه‌ دڵ ڕه‌ق نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌"