توانا ئەمین لەسەر سایە كەریم 100 وشە دەڵێت

11192 جار خوێندراوەتەوە کات02:40 بەروار12-06-2019
توانا ئەمین لەسەر سایە كەریم 100 وشە دەڵێت

ڕاچڵەكین-

نوسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین لە هەژماری تایبەت بە خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام پۆستێكی لەسەر سایە كەریم كردوە ئەو كچەی ماوەیەكە بانگەشە بۆ ئەوە دەكات دەبێتە یەكەم ئافرەتی پۆڕت ستاری كورد و لەسەر ئەم بابەتەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان قسە و باسی زۆر دەكرێت.

توانا ئەمین لە پۆستەكەیدا نوسیویەتی"هەندێكجار چەند کەسێکی بەژمارە کەم لەنێوان ژناندا لە پێناوی دەستکەوتنی ناوبانگدا -کە هەموو جارێ ئەم بارە لە سەرنج ڕاکێشانی ئەوانی ترەوە دەست پێ دەکات- دەتوانن دەست بخەنە ناو خۆیانەوە، تا ئەو شوێنە بڕۆن کە نابێ بڕۆن! ئەمانە بێناویی دەیانخوات، ئەو کێماسییەی لە ناویاندایە، بەقەد ئێڤرست بەرزە.. ئەها کامۆ دەڵێ: ”بەرگەگرتنی مەرگیان لائاسنترە، لەبەرگەگرتنی گومناویی.” من بەچاوی سەر لەم جۆرە ژنانەم دیوە و بەچاوی دڵ فرمێسکم بۆ ڕشتوون."

دەشڵێت"بەڵام خۆ هەندێ لەپیاوان لەم هەندەک ژنە شەریف تر نین، ئەگەر هەندێ ژنی بە ژمارە کەم بتوانن، بۆ کەمەندکێشکردنی ئەوانی تر، تەنها لە پێناوی ناوبانگدا دەستیان بچێتە جەستەی خۆیان، ئەوە پیاوان دەتوانن لە پەیوەند بەم بابەتەدا؛ دەستیان بچێتە ڕۆحی خەڵکیش"