مەسروربارزانی سەردانی لایەنەكان دەكات

108 جار خوێندراوەتەوە کات02:22 بەروار12-06-2019
مەسروربارزانی سەردانی لایەنەكان دەكات

راچڵەكین 

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی دەست بە سەردانیكردنی لایەنەكان دەكات، بۆ ئەوەی ناوی كاندیدانیان لێ وەربگرێت و كابینەكە ئامادە بكات و رادەستی پەرلەمانی بكات تا دەنگی لەسەر بدرێت.

عارف روشدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی وتووە، "دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی راستەوخۆ دەست بە سەردانیكردنی لایەنەكان دەكات، بۆ ئەوەی كاندیدی لایەنەكان وەربگرێت و كابینەی خۆی ئامادە بكات و پێشكەشی پەرلەمانی بكات، تا دەنگی لەسەر بدرێت، چونكە رێككەوتن لەسەر پۆستەكان كراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی مەرسوومی سەرۆكایەتیی ھەرێم دەربچێت و دەست بە سەردانەكانی بكات، هەروەها سەردانی ھەموو ئەو لایەنانەش دەكات كە بەشداری لە كابینەی نوێدا دەكەن.

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی  باسی لەوەش كردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ وەزارەتەكانی پشكی خۆی ئامادە كردووە و ئەمجارە زۆرینەی وەزیرەكان كەسانی نوێن، كە بۆ وەزارەتەكان دیاری كراون.