لەسلێمانی کۆگایەکی جگەر و گۆشت داخرا

119 جار خوێندراوەتەوە کات01:03 بەروار12-06-2019
لەسلێمانی کۆگایەکی جگەر و گۆشت داخرا

راچڵەكین 


بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت کۆگایەکیان داخست کە تەواوی خواردنەکانی ناوی بۆگەنیان کردوەو دوکانەکەشی بەھۆی پیسیەوە کرمی  تێدابووە .

بەپێی راپۆرتی لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە (ناو شار) ئاگادارکرانەوە لە بوونی کۆگایەکی  گۆشت و جگەر لە گەڕەکی ێابونکەرانی شاری سلێمانی کەمەبەست لێی فرۆشتنیان بووە لەسەر عەرەبانە، لیژنەکە سەردانی ئەو کۆگایەی کردووە و دەرکەوتووە بڕێکی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو کەشێوەیەکی خراپ ھەڵگیراوە بۆگەنیان کردبوو دوکانەکەشی بەھۆی پیسییەوە کرمی  تێدابووە،  دەستیان بەسەر بڕی زیاترلە ٤٠ کیلۆ گرام جگەرو پارچەی  ئاژەڵی گەورە گرتووە کە لە دوکانەکەیدا بووە .

ھەر بەپێی راپۆرتی لیژنەکە ئەو کۆگایە ھیچ مەرجێکی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبووە و ھیچ مۆڵەتێکیشی نەبووە، دوای چەندجار ئاگادارکردنەوە و غرامەکردن و داخستن بەھۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەکانەوە،  لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاگە دادەخرێت تا ئەو کاتەی پابەندی تەواوی مەرجەکان کارکردن دەبێتەوە ، ھەربۆیە تەواوی ئەو جگەروگۆشتەی ناو کۆگاکە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت .