چیرۆكی تاڵە قژەكانی بتهۆڤن كە بۆ فرۆشتن نمایشكراوە

101 جار خوێندراوەتەوە کات11:13 بەروار11-06-2019
چیرۆكی تاڵە قژەكانی بتهۆڤن كە بۆ فرۆشتن نمایشكراوە
ڕاچڵەكین-

بازاڕی "سوزبی" بۆ مەزاد لە لەندەن ی پایتەختی بەریتانیا چەند تاڵە قژێكی ئاوازدانەر و گەورە ژەنیاری ئەڵمانی بەناوبانگ" لۆدڤیج ڤان بیتهۆڤن" ی نمایشكر و ئەم تاڵە قژانە چیرۆكێكی سەیر لە پشتیان هەیە.

بەڕێوبەری كتێب و نەخشەكان لە "سوزبی" بۆ مەزاد "سیمۆن ماگویر" ئاشكرای كردووە ئەمە دوەمین جارە ئەم تاڵە قژانە لە مەزادی ئاشكرادا نمایش بكرێت و بتهۆڤن خودی خۆی ئەم تاڵە قژانەی بڕیوە.

چیرۆكی ئەم تاڵە قژانە بەو جۆرەیە ئەو كاتەی "ئەنتۆن هالم" بە ڕەگەز نەمساوی و كە ژەنیاری پیانۆ بووە لەگەڵ بتهۆڤندا داوای لە بتهۆڤن كردووە چەند تاڵێك لە قژی خۆی پێ بدات بۆ هاوسەرەكەی، بەڵام یەكێك لە خزمەنكارەكان لەجیاتی قژی بتهۆڤن پارچەیەك توكی بزنی پێداوە و ئەو كاتەش كە هالم دەزانێت مووی بزنە بە توڕەییەوە دەگەڕێتەوە بۆلای بتهۆڤن و مووەكانی دەداتەوە دەست و لە هەمان كاتدا بتهۆڤن پارچەیەك لە قژی پێشە سەری خۆی دەبڕێت و دەیخاتە پارچەیەك كاغەزەوە و دەیداتە دەستی" 

10 ساڵ بەر لە ئێستا پشكنین بۆ ئەم تاڵە موانە كراوەتەوە و پزیشكەكان ئاشكرایان كردووە كە قژی ڕاستەفینەی بتهۆزن خۆیەتی و هاوشێوەی هەمان ئەو قژەیە كە كاتی خۆی لە سەرەمەرگدا لە قژی بتهۆڤن وەرگیراوە"

پێشتریش لە هەمان بازاڕی "سوزبی" قژی چەندین كەسایەتی ناودار وەك" لۆرد نلسۆن و شوبان مۆزارت " فرۆشراوە بەڵام ئەم بڕە لە قژی بتهۆڤن لە قژی ئەوانی دیكە زیاترە و لەبەر ئەوەش نرخەكەی لە 12 بۆ 15 هەزار جونەی ئەستەرلینی زیاتر دەبێت.