لەبەر ئەم هۆكارە هیچ جۆرێك لە هەویر بە كاڵی مەخۆ

113 جار خوێندراوەتەوە کات10:54 بەروار11-06-2019
لەبەر ئەم هۆكارە هیچ جۆرێك لە هەویر بە كاڵی مەخۆ

ڕاچڵەكین-

پسپۆڕان لە سەنتەرەكانی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكان و خۆپاراستن "CDC" مەترسیەكانی خواردنی هەویری كاڵیان ئاشكرا كرد.

سەنتەری CDC لە تویتێكدا كە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویانكردۆتەوە تیایدا هاتووە "خواردنی هەویری كاڵ مەترسی ژەهراوی بوون زۆر دەكات و ڕەنگە بەكتریای تیادا بێت بەتایبەت ئەو هەویرانەی هێلكە دەكرێتە پێكهاتەكەیانەوە."

لە وردەكاری بابەتەكەدا نوسراوە" هەویر بەرهەمێكی كشتوكاڵیە بە مانایەكی دیكە ئەگەری هەبوونی بەكتریای ئی كۆلای لێ دەكرێت بەهۆی پیس بوونی دەنكۆڵە گەنمەكان بە بەكتریا و میكرۆبەكان لە كێڵگە و لە هیچ قۆناغێكی ئامادەكردنی ئارد ئەو بەكتریایانە لەناو نابرێت"

جگە لەوەش ئەو كاتەی هێلكە تێكەڵاوی ئارد دەكرێت ئەوە بەهۆی بوونی بەكتریای سالمۆنێلا كە تەنها بە كوڵاندن و گەرمكردن لەناو دەچێت لەكاتی خواردنی هەویری كاڵ ئەگەری ژەهراوی بوون و توشبوون بە سكچوون و ئازاری گەدە زۆر دەبێت.

لەسەر ئەم دەرئەنجامانە سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكان CDC  هۆشداری دەدەن لەوەی هیچ جۆرێك لە هەویری بەرهەمەكانی ئیشی هەویری پێش برژاندن نەخۆن چونكە مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەكات.