عه‌بدولمه‌هدی: سوتانی‌ ده‌غڵودانی‌ جوتیاران ئاساییه‌

164 جار خوێندراوەتەوە کات10:23 بەروار11-06-2019
عه‌بدولمه‌هدی: سوتانی‌ ده‌غڵودانی‌ جوتیاران ئاساییه‌

راچڵه‌كین

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند، ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عێراق حاڵه‌تێكی‌ ئاساییه‌ و به‌پێویستی‌ ده‌زانێت ئه‌و روداوانه‌ له‌قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تر نه‌كرێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا له‌باره‌ی‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عێراق‌و سوتانی‌ ده‌غڵ‌و دانی‌ جوتیارانه‌وه‌ رایگه‌یاند، كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاگرانه‌و سوتانی‌ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان حاڵه‌تێكی‌ ئاساییه‌و له‌هه‌مو وڵاتێكدا روده‌دات.

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ ئه‌و روداوانه‌ له‌قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تر نه‌كرێت.

وتیشی‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كان 273 حاڵه‌تی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆماركراوه‌و نزیكه‌ی‌ 40 هه‌زار دۆنم به‌روبومی‌ كشتوكاڵی‌ سوتاون.

زیاتر له‌مانگێكه‌ رۆژانه‌ ئاگر له‌به‌روبومی جوتیارانی پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك، دیاله‌، موسڵ‌ و ئه‌نبار ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌شێك له‌گومانه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌شانه‌ نوستوه‌كانی داعش‌و پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌.