عەبدولمەهدی: دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەش نەكردووە

82 جار خوێندراوەتەوە کات08:06 بەروار11-06-2019
عەبدولمەهدی: دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەش نەكردووە

راچڵەكین 


عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گۆڕینی سەرۆكی حكومەت لەدەسەڵاتی پەرلەمانە دەشڵێت، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش نەكردووە  بەڵكو نیازی پڕكردنەوەی كابینەكەی هەیە. 


ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوەزیرانی 2019 عادل عەبدولمەهدی لەكۆنگرەی هەفتانەی خۆی رایگەیاند، لەدەزگاكانی راگەیاندنەوە باسی نیەتی دەستلەكاركێشانەوەم دەكرێت ئەوەش دورە لەراستییەوە. 

ئاماژەی  بەوەشكرد، گۆڕینی سەرۆكی حكومەت لەدەستی پەرلەمانە. 

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد، پڕكردنەوەی مەلەفی وەزارەتەكان نزیكە و ئەوپرسەش لای سەرۆك وەزیرانە نەك حزبەكانە.

ئەوەشیخستەڕوو، وڵاتانی ناوچەكە جەنگیان ناوێت. 

هاوكات لەبارەی رێككەوتنی بەغداو پاریس لەبارەی داعشە فەرەنسییەكان عەبدولمەهدی جەختی لەوەكردەوە هیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا نییە بۆ ئەوپرسە.