شاژنه‌ رانیا به‌ وشه‌ی ڕۆمانسی یادی هاوسه‌رگیری كرده‌وه‌

443 جار خوێندراوەتەوە کات07:00 بەروار11-06-2019
شاژنه‌ رانیا به‌ وشه‌ی ڕۆمانسی یادی هاوسه‌رگیری كرده‌وه‌
ڕاچڵەكین-


شاژنه‌ "ڕانیا" یادی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ" عه‌بدوڵای كوڕی حسێن" پاشای ئه‌رده‌ن كرده‌وه‌، به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی هه‌ردووكیان له‌ هه‌ژماره‌ فه‌رمیه‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام.

ڕانیا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نوسیویه‌تی" من چه‌ند به‌به‌ختم كه‌ نزیكم له‌ تۆ، سوپاس بۆ دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌ تۆی تیادایت، سه‌رۆكم هه‌موو ساڵێك تۆ له‌دڵمدایت و تاجیت له‌سه‌ر سه‌رم"

پاشای ئه‌رده‌ن عه‌بدوڵای دووه‌م له‌ 10 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ شاژنه‌ "ڕانیا" له‌ كۆشكی زه‌هران هاوسه‌رگیریان كردووه‌ و خاوەنی منداڵن.