كۆشكی كرملن: مانگی‌ داهاتو سیسته‌می‌ ئێس 400 راده‌ستی‌ توركیا ده‌كرێت

60 جار خوێندراوەتەوە کات05:50 بەروار11-06-2019
كۆشكی كرملن: مانگی‌ داهاتو سیسته‌می‌ ئێس 400 راده‌ستی‌ توركیا ده‌كرێت

راچڵەكین 


راوێژكارێكی كۆشكی  كرملن راگه‌یاند، روسیا به‌نیازه‌ له‌ مانگی‌ ته‌موزی‌ داهاتودا سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ ئێس 400 راده‌ستی‌ توركیا بكات. 

یۆری‌ ئۆكاشۆف ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی   2019بەرۆژنامەنوسانی رایگەیاند،  ریككەوتنی رادەستكردنی سیستەمی بەرگی ئێس 400 بەتوركیا وەكو خۆی جێبەجێ دەكەن و لەكاتی خۆی دواناكەوێت. 

وتیشی،راهێنانی سەربازانی توركیا لەسەر سیستەمەكە كۆتایی هاتووە.

 قسەكانی راوێژەكارەكەی كرملن دوای ئەوەدێت، واشنتۆن  به‌م دواییانه‌  بژارده‌یه‌كی‌ باشتری‌ خسته‌ به‌رده‌م ئەنقەرە له‌ به‌رامبه‌ر پاشگه‌زبونه‌وه‌ی‌ له‌ كڕینی‌ ئه‌و سیستمه‌ بەرگرییەی روسیا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر واشنتۆن  باسی لەوەكردبوو‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ ئێس 400ی‌ روسی‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك وایه‌ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ جۆری‌ ئێف 35 كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ توركیا پێشتر گرێبه‌ستی‌ كڕینی‌ ژماره‌یه‌ك له‌و فرَۆكانه‌ی‌ كردوه‌. 

س: روسیا الیوم