به‌ڤیدیۆ، دێرینه‌كانی عێراق له‌ كوردستانییه‌كانیان برده‌وه‌

168 جار خوێندراوەتەوە کات02:32 بەروار11-06-2019
به‌ڤیدیۆ، دێرینه‌كانی عێراق له‌ كوردستانییه‌كانیان برده‌وه‌

له‌ یاریی ماڵئاوایی ئه‌حمه‌د سالاری یاریزانی پێشووی یانه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، دێرینه‌كانی عێراق شكستیان به‌ دێرینه‌كانی كوردستان هێنا.

له‌و یارییه‌دا كه‌ ئه‌ستێره‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یاریزانه‌ دێرینه‌كان رووبه‌ڕووی كوردستانییه‌كان بوونه‌وه‌، عێراقییه‌كان به‌ سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ دوو گۆڵ توانییان سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن.

له‌و سێ گۆڵه‌ش دوانیان هاوار مه‌لا محه‌مه‌د و یه‌كێكیشیان یونس مه‌حمود تۆماری كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی كوردستانیش یاریزانان ئه‌حمه‌د سالار و مسته‌فا سلێمانی تۆماریان كرد.

ڤیدیۆ: