پارێزگاری هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە دەدات

5296 جار خوێندراوەتەوە کات12:28 بەروار11-06-2019
پارێزگاری هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە دەدات

راچڵەكین-

پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئەم وێنەیە دەدات کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و رایدەگەیێنێت: "لێکدانەوەی نەرێنی و دوور لە راستی بۆ کراوە".

ئەمڕۆ (سێشەممە 11-6-2019) نووسینگەی پارێزگاری هەولێر سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ له ‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا وه‌رگیراوه‌ رایدەگەیێنێت: ''به‌داخه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ی نه‌رێنی و دوور له‌ راستی بۆ كراوه‌". 

لە بەشێکی روونکردەوەکەدا هاتووە "زۆرجار وێنه‌ ده‌ربڕی راستییه‌كان نابێت، چونكه‌ گوزارشت لە گرته‌ی چرکەیەک ده‌كات و راستییه‌كان وه‌كو خۆی پیشان نادات، كه‌ ره‌نگه‌ چرکەی چاونوقاندنێكی ئاسایی وه‌كو خه‌وتن نمایشبكات یان جوڵه‌ی چاو له‌ له چرکەیەکدا نمایشێكی نادروست پیشانبدات كه‌ وانه‌بووه‌".

لەبارەی پەیوەندی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و دەرباز کۆسرەت رەسول، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون هاتووە: "لە په‌یوه‌ندی نێوان كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول و كاك نه‌وزاد هادی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه‌ و زوربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدین و له‌ په‌یوه‌ندیدان، هه‌ربۆیه‌ش له‌و رێوڕه‌سمه‌ چه‌ندینجار قسه‌یان له‌گەڵ یەکدی و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی سندی كردووه ‌و سه‌رنجیان لای یەکدی بووه،‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ گوێگرتن و ئاگابوونیان له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ و بڕگه‌گانی داببرێن".

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەشدا هاتووە: "په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو بەڕێزه‌ زۆر برایانه ‌و قوڵ و له‌وه‌گه‌وره‌تره‌ كه‌ هیچ تۆمه‌ت و پلار و قسه‌ی نابه‌جێ هه‌ڵبگرێت".