پیاوان ئاره‌زووی بیستنی ئه‌م 10 ده‌ربڕینه‌ له‌ خانمان ده‌كه‌ن

2484 جار خوێندراوەتەوە کات09:13 بەروار10-06-2019
پیاوان ئاره‌زووی بیستنی ئه‌م 10 ده‌ربڕینه‌ له‌ خانمان ده‌كه‌ن

ڕاچڵەكین-

هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌ پیاوان كه‌متر گرنگی به‌ هه‌ست و ده‌ربڕینه ‌ڕۆمانسیه‌كان ده‌دەن و ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ هه‌ست و خۆشه‌ویستی ببه‌خشن به‌ خانمان به‌ڵام له‌ڕِاستیدا پیاوان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن خانمان ئه‌م 10 ده‌ربڕینه‌یان پێ بڵێن.

1- تۆ كه‌سێكی قۆزیت:
پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هه‌مووكات به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌ربكه‌ون له‌پێش چاوی هاوسه‌ره‌كه‌یان وتنی ئه‌م ده‌ربڕینه‌ له‌لایه‌ن ئافره‌ت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ واده‌كات زیاتر متمانه‌ی‌ به‌خۆی هه‌بێت.

2- شانازیت پێوه‌ ده‌كه‌م:
پیاوان زۆر كار ده‌كه‌ن له‌پێناو خێزان و منداڵه‌كانیان باشتر وایه‌ ئافره‌ت فرسه‌تێك بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بڵێت چه‌ندی خۆش ده‌وێت و چه‌ند شانازی پێوه‌ ده‌كات.

3-زۆر ماندوو بویت له‌ ڕاهێنانی وه‌رزشی؟
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌رزش و یاری له‌شجوانی ده‌كات پێی خۆش ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ یاریكردنی قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌ گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ش نه‌كرد له‌ شێوه‌ی‌ جه‌سته‌یدا.

4-ئاره‌زوو ده‌كه‌م ئێستا به‌یه‌كه‌وه‌ سێكسی بكه‌ین:
به‌ده‌گمه‌ن خانمان ئه‌م داوایه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن به‌ڵام ئاگاداربه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاره‌زووی بیستنی ده‌كات له‌ تۆ.

5-تۆ زۆر سه‌رنجڕاكێشی:
دوای ته‌واو بوونی په‌یوه‌ندی ئێوه‌ له‌ ژووری نوستنه‌كه‌تان هه‌ستێكی وا به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ببه‌خشه‌ كه‌ زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌ له‌لای تۆ.

6- هه‌رچی له‌دڵتدا هه‌یه‌ بۆ منی باس بكه‌:
پیاوان هه‌ندێكجار پێویستیان به‌ پاڵپشتی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دڵیاندا هه‌یه‌ باسی بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ كاركردن یان بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی.

7-ته‌واو متمانه‌م به‌تۆ هه‌یه‌:
هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر متمانه‌ی‌ تیادا نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌خته‌وه‌ربن هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی بیر بخه‌ره‌وه‌ كه‌ متمانه‌ت پێی هه‌یه‌.

8-سوپاس بۆ هه‌موو شتێك كه‌ له‌ پێناو مندا ده‌یكه‌یت:
ئه‌مه‌ جۆرێك له‌ هه‌ستی به‌خته‌وه‌ری به‌ مێرده‌كه‌ت ده‌به‌خشێت و به‌ڕاستی بۆی ده‌سه‌لمێنیت ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆت ده‌كات به‌ خۆڕای به‌ هه‌ده‌ر نه‌چووه‌.

9-من له‌گه‌ڵتم بۆ هه‌موو هه‌نگاوێكی داهاتوو:
هاوسه‌رگیری ته‌نها له‌ كاری ناوماڵ و به‌خێوكردنی منداڵ ته‌واو نابێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تا هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌ن هاوسه‌ره‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌خته‌وه‌ربن.

10-چیت له‌ من ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی بده‌م به‌خته‌وه‌ربیت:
گومانی تیادا نیه‌ هاوسه‌ره‌كان ده‌بێت هه‌میشه‌ بۆ به‌خته‌وه‌ركردنییه‌كتری هه‌یوڵ بده‌ن، تۆش بۆ به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ستت دێت بۆی بكه.