سكایپ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ناوازه‌كه‌ی كاراكرد

91 جار خوێندراوەتەوە کات08:24 بەروار10-06-2019
سكایپ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ناوازه‌كه‌ی كاراكرد



راچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی سكایپ و له‌ نوێترین كاریشیاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كیی ناوازه‌یان بۆ به‌رنامه‌كه‌ زیادكرد.

له‌ رێگه‌ی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌ له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا به‌كارهێنه‌رانی سكایپ له‌سه‌ر هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس ده‌توانن هاوبه‌شیی به‌ سكرین واته‌ شاشه‌كانیان بكه‌ن.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ وه‌سفی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ نووسیویه‌تی "ئایا دەتەوێت پێشاندانێكی پاوەرپۆینت پێشانی هاوڕێكانت بدەیت؟ یان لەگەڵ هاوڕێ و دۆستانت ئاسایی لەسەر شاشه‌ی مۆبایلەکەت چی هەبوو پێشانی یەکتری بدەن؟ لەوانەیە بتانەوێت بازاڕی ئۆنلاین بەیەکەوە بکەن یان سەیری وێنەکان بکەن پێکەوە؟ لەم ئەمڕۆوە سکایپ ئەوەتان بۆ بەردەست دەکات" 

واته‌ به‌كارهێنه‌رانی سكایپ ده‌توانن شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی خۆیان بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌و چ شتێكیان مه‌به‌ست بێت له‌ناو مۆبایله‌كه‌ پێشانیان بده‌ن.

له‌ رێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌شه‌وه‌، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ببنه‌ خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ كه‌ بۆ ئه‌ندۆرید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته‌ له‌ پله‌ی ستۆر و ئاپ ستۆر.