كه‌ناڵی بی ئین سپۆڕتس چییان به‌ بێژه‌ره‌ كورده‌كه‌ وتووه‌؟

9416 جار خوێندراوەتەوە کات08:23 بەروار10-06-2019
كه‌ناڵی بی ئین سپۆڕتس چییان به‌ بێژه‌ره‌ كورده‌كه‌ وتووه‌؟



وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو، كه‌ بێژه‌ری وه‌رزشیییه‌ و كورده‌ له‌ میانی به‌شداریی كردنی له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌لۆ بین، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.

ئه‌و بێژه‌ره‌ كورده‌ پاش بێژه‌ریی كردنی یاریی كۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ كه‌ناڵی بی ئین سپۆرتسی قه‌ته‌ڕی، به‌ڵێنێكی دیكه‌ی پێدراوه‌و پێشیان راگه‌یاندووه‌ به‌رده‌وام بێت و كۆڵنه‌دات.

به‌رپرسانه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌ عه‌بدولسه‌مه‌دیان وتووه‌ ده‌بێت خۆی ئاماده‌بكات بۆ یارییه‌كانی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ و له‌ رووی زمانه‌وانیی و زانیاریشه‌وه‌ زیاتر په‌ره‌ به‌خۆی بدات و ئاماده‌كاریی بكات.

به‌ وته‌ی ئه‌و بێژه‌ره‌ كورده‌ بێت، عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو له‌گه‌ڵ بی ئین سپۆڕتس به‌رده‌وام ده‌بێت و پێده‌چێت له‌ ساڵانی داهاتووه‌وه‌ له‌و كه‌ناڵه‌وه‌ ده‌ربكه‌وێته‌وه‌.

Image may contain: 1 person, smiling