یاریی فیفا 20 راگه‌یانرا

31 جار خوێندراوەتەوە کات09:12 بەروار09-06-2019
یاریی فیفا 20 راگه‌یانرا

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی کۆمپانیای Electronic Arts، وه‌شانێكی نوێی یاریی فیفای بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی (FIFA 20) كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌ و گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی تیادا كراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و ریكلامه‌بێت كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌م یارییه‌دا به‌شی تۆپی پێی سه‌رشه‌قامی بۆ زیادكراوه‌ به‌ گه‌یمه‌ره‌كان ده‌توانن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكان و له‌سه‌ر شه‌قام یاریی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

وابڕیاره‌ ئه‌م یارییه‌ له‌ رێكه‌وتی 27/9/2019 بەردەست بکرێت لەسەر کۆمپیوتەر لە ڕێگای کۆگای ئۆریجین و بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنیش ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئامێره‌كانی دیكه‌ی پله‌ی سێ و ئێس بۆكس نابێت.

ڤیدیۆ: