ئەو كەسە بۆ هاوسەرگیری هەڵبژێرە ئەم تایبەتمەندیانەی تیادا بێت

740 جار خوێندراوەتەوە کات04:48 بەروار09-06-2019
ئەو كەسە بۆ هاوسەرگیری هەڵبژێرە ئەم تایبەتمەندیانەی تیادا بێت
ڕاچڵەكین-

هەڵبژاردنی كەسێك بۆ هاوسەرگیری ڕەنگە بڕیارێكی ئاسان نەبێت، بەڵام ئەم ڕێنماییانە هاوكارت دەبێت بۆ ئەوەی كەسێكی شیاو بۆ ژیانت هەڵبژێریت.


1- ئەو كەسەی بە هەموو ئەو گۆڕانكاریانە ڕازی بێت كە بەسەر شێوەی تۆدا دێت و ئەوەی لەبەر چاو بێت تۆش دەچیتە تەمەنەوە و شێوەت جوانی جارانی نامێنێت ، بە مانایەكی دیكە ئەو ناخی تۆی خۆش بوێت نەك ڕوخسارت یان هەر بابەتێكی دیكە كە پەیوەندی بە ڕواڵەتەوە هەبێت .

2- هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كەسە بكە كە دەزانێت خەونی گەورەت هەیە و پشتیوانت دەكات بۆ ئەوەی بگەیتە خەون و ئامانجەكانت و هیچكات ڕێگریت لێ نەكات .

3- هەستكردن بە ئارامی و خۆشحاڵی بابەتێكی كەم نیە ، ئەو كەسە بكە بە هاوبەشی ژیانت كە پێت وایە دەبێتە سەرچاوەی خۆشی و بەختەوەری تۆ.

4- ئەگەر دڵت خۆش بوو تەنها بە بیركردنەوە لێی ئەوە دوودڵ مەبە لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بكەیت .

5- هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك بكە كە هەست بكەیت ڕۆژێك لە ڕۆژان سوپاسی دەكەیت كە ئەو لە پشتتە و بۆتە هاوژینی تۆ .