فه‌یسبوك سزای هواوی دا

44 جار خوێندراوەتەوە کات08:56 بەروار08-06-2019
فه‌یسبوك سزای هواوی دا


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

سزاكان بۆسه‌ر كۆمپانیای هواوی به‌رده‌وامن و له‌ نوێتریش بریاڕیدا، كۆمپانیای فه‌یسبوك رێگه‌ به‌و كۆمپانیایه‌ نادات به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی ئاپه‌كانی له‌سه‌ر مۆبایل جێگیربكات.

واته‌ له‌مه‌ودوا هه‌ر به‌رهه‌مێكی نوێی مۆبایلی هواوی بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، هه‌رچوار ئاپی واتسئاپ، مه‌سنجه‌ر، فه‌یسبوك، ئینستاگرام به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی بوونی نابێت و ده‌بێت به‌كارهێنه‌ر له‌ پله‌ی ستۆر یاخود كۆگاكانی دیكه‌وه‌ دایانبگرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر ئه‌و سێ به‌رنامه‌یه‌ راسته‌وخۆ له‌ مۆبایله‌كانی هواوی دا بوونیان هه‌بوو پێویستی نه‌ده‌كرد به‌كارهێنه‌ر داونلۆدیان بكات.

هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پێشتر ئه‌مرتكا كۆمپانیای هواویی تۆمه‌تبارکرد بەوەی لەلایەن حكومه‌تی چینه‌وه ‌بۆ سیخوڕیكردن به‌كارده‌هێنرێت، هەربۆیە دۆناڵد ترەمپ چه‌ند بڕیارێكی دا كه‌ له‌ گرنگترینیان قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ بوو له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.