شووتی.. 10 سوود و یەك زیان

345 جار خوێندراوەتەوە کات07:26 بەروار08-06-2019
شووتی.. 10 سوود و یەك زیان
ڕاچڵەكین-

شوتی یەكێكە لە میوە زۆر تایبەتەكانی وەرزی هاوین و سوودێكی زۆری هەیە، لەم بابەتەدا بە 10 سوود و یەك زیانی ئەم میوەیە ئاشنا دەبیت.


1-مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە:
لەناو ئەم میوەیەدا ماددەی لایكۆپین هەیە كە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە و ڕێگری لە دابەشبوونی ناسروشتی خانەكان دەكات
2-بۆ تەندروستی چاوەكان بەسوودە:
لایكۆپین ئەگەری توشبوون بە  هەوكردنی چاوەكان كەمدەكاتەوە.

3-دڵ بەهێز دەكات:
بەرزی ئاستی لایكۆپین لە شوتیدا وادەكات ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن و پەستانی خوێن داببەزێت بەتایبەت ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.

4-ئازاری ماسولكەكان كەمدەكاتەوە:
سیترۆل كە لە پێكهاتەی شوتیدا هەیە زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ماسولكەكان و بەتایبەت وەرزشوانەكان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.

5-ڕێگری لە ڕەبۆ دەكات:
شوتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ئەمەش توانای كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆی هەیە چونكە توشبوانی ئەم نەخۆشیە بەهۆی كەمی ڤیتامین C یەوە توشی ئەم حاڵەتە دەبن.

6-هەرسی گەدە ئاسان دەكات:
بڕێكی زۆر باش لە ڕیشاڵی تیادایە كە یارمەتی ئاسانكردنی هەرسی گەدە دەدات و جوڵەی گەدە ئاسان دەكات.

7-هەوكردن كەمدەكاتەوە:
تەواوی پێكهاتەكانی ناو شوتی وەك دژە هەوكردن لە لەشی مرۆڤدا كار دەكەن.

8-جەستە شێدار دەكاتەوە:
بڕێكی زۆر ئاو لە پێكهاتەی شوتیدا هەیە ئەمە وادەكات جەستە بە شێداری بهێڵێتەوە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا.

9-بۆ پێست و قژ بەسوودە:
ڤیتامینەكانی ناو شوتی بۆ كۆلاجینی پێست پێویستن باشتر وایە ئەم میوەیە لە وەرزی هاویندا پشت گوێ نەخەیت.

10-چارەسەری لاوازی توانای سێكسی دەكات:
سەرچاوەیەكی زۆر باشی سیترۆلینە كە لەناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ترشی ئارجنین و ئۆكسیدی نیتریك و سوڕی خوێن چالاك دەكەن و توانای سێكسی زیاد دەكەن.

زیانەكانی ئەم میوەی:
زۆر خواردنی شوتی كێشەی هەرس و سكچوون و چەند گرفتێكی گەدە دروست دەكات،بۆ ئەوەش باشتر وایە زیاتر لە پێ