ئەم دەربڕینانە كێشە لەنێوان تۆ و خۆشەویستەكەت دروست دەكەن

933 جار خوێندراوەتەوە کات11:26 بەروار04-06-2019
ئەم دەربڕینانە كێشە لەنێوان تۆ و خۆشەویستەكەت دروست دەكەن
ڕاچڵەكین-

لە پەیوەندی خۆشەویستیدا زۆر گرنگە هەردوولا زۆر بە هەستیاری و ئاقڵانە ڕەفتار لەگەڵ یەكتر بكەن بۆ ئەوەی كێشە دروست نەبێت، ڕەنگە ئاگادار نەبیت كە وتنی سێ دەربڕین كێشە لەنێوان تۆ و خۆشەویستەكەت دروست دەكات.

1- ئه‌گه‌ر منت خۆش ده‌وێت ئه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌:
ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ده‌ربڕینانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان ژن و مێرد له‌ناو ده‌بات چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ تۆ هه‌وڵی ئە‌وه‌ ده‌ده‌یت خۆشه‌ویستنی ئه‌و بۆ سوودی تایبه‌تی خۆت به‌كاربهێنیت و زۆر جار ڕه‌نگه‌ ئه‌م ده‌ر بڕینه‌ هۆكاری جیابوونه‌وه‌ بێت.

2-بۆچی په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌ وه‌ك پێشتر نه‌ماوه‌؟
ئه‌م ده‌ربرینهش‌ زۆرجار له‌ كاتی كێشه‌ و گرفته‌كاندا هاوسه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كاریده‌هێنن چونكه‌ گومانت نه‌بێت په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌ یه‌كه‌م ساڵدا وه‌ك ساڵی دووه‌م و سێه‌م نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ مه‌كه‌.

3- تۆش وه‌ك دایكت قسه‌ ده‌كه‌یت:
په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری سێگۆشه‌یه‌كه‌ له‌نێوان ژن و مێرد و دایكی یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دایكیشت خۆش نه‌وێت ئه‌وه‌ هیچكات ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ڕووی مه‌كه‌ چونكه‌ ڕه‌نگه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كۆتای به‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان بێت .