دۆخی ته‌ندروستی خراپه‌

250 جار خوێندراوەتەوە کات11:02 بەروار03-06-2019
دۆخی ته‌ندروستی خراپه‌
ڕاچڵەكین-

ڕه‌خنه‌گری هونه‌ری تارق الشناوی ئاشكرای كرد هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر "عزت ابو عوف" له‌ دۆخێك ته‌ندروستی ناجێگیردایه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و حاڵی باش نییه‌.

الشناوی ڕونیشكردۆته‌وه‌ له‌ دواین ده‌ركه‌وتنی عزت ابو عوف بۆ ڕیكلامی یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عمرۆ دیاب به‌ ته‌واوه‌تی خراپی دۆخی ته‌ندروستی و چونه‌ ته‌مه‌ن له‌سه‌ر ڕوخساری ده‌ركه‌وتووه‌.

ئەم هونەرمەندە لەدایكبووی ساڵی 1948 ە و ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەریدا كار دەكات و یەكێكە لە ئەستێرە دیارەكانی هونەری میسری.