ڤایبەر بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە

1228 جار خوێندراوەتەوە کات09:18 بەروار30-05-2019
ڤایبەر بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە



راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

ڤایبەر لە رێگەی بلۆگەری تایبەتی خۆیانەوە سەرجەم بەکارهێنەرانیان لە پاراستنی بەرنامەکەیان لە رووی ئاسایشەوە دووپاتدەکاتەوە.

ڤایبەر کە بەیەکێک لە پڕ بەکارهێنەرترین بەرنامە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، بەردەوام گروپ و لایەنە سیخوڕەکان لە هەوڵی هاککردن و دەستبەسەرداگرتنی زانیاریی بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەیەدان.

بەڵام ڤایبەر دڵنیایی دەداتە بەکارهێنەرانی کە بەرنامەکەیان زۆر تۆکمەیە و لە هەموو روویەکەوە پارێزراوەو بەکارهێنەر دەتوانێت بەبێ دوو دڵی گفتوگۆ و چاتی خۆی ئەنجام بدات.

هەروەها ئاماژەشیان بەوەداوە بەکارهێنەرانیان هیچ شتێک نییە لێی بترسن و ڤایبەر بەراورد بە جاران زۆر بەهێزتر و گونجاوتر بووە.