10 نیشانەی توشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان

387 جار خوێندراوەتەوە کات09:11 بەروار30-05-2019
10 نیشانەی توشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان
ڕاچڵەكین-

ئەگەری زۆرە خانمانی توشبوو بە شێرپەنجەی منداڵدان یان ملی منداڵدان هەتا ماوەیەكی زۆر هەست بە توشبونیان نەكەن بەتایبەت لە فۆناغەكانی سەرەتای نەخۆشیەكەدا و هەندێكجاریش وەرەمە بەهۆی چارەسەر نەكردنەوە بە ئەندامەكانی دیكەی لەشدا بڵاودەبێتەوە، بۆ ئەوەی خانمان بەرچاو ڕوون بن باشتر وایە ئاگاداربن كە ئەمانە دیارترین نیشانەكانی توشبونیانە بە شێرپەنجەی منداڵدان.

1- خوێن بەربوونی ناسروشتی لەنێوان ماوەی سووڕی مانگانە و كاتی ئاسایی و بەتایبەت دوای پەیوەندی سێكسی خانمان لەگەڵ هاوسەرەكەیان.

2-دەردراوەكانی كۆئەندامی زاوزێی خانمان زۆر زیاتر دەبێت و بۆنی ناخۆش دەبێت.

3-هەستكردن بە ئازارێكی زۆر لە ماوەی پەیوەندی سێكسیدا.

4-میز و پیسایی "چونە توالێت" زۆر قورس دەبێت بۆیان.

5-ماوەی سووڕی مانگانەیان زۆر درێژ دەبێتەوە.

6- دروستبوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت.

7- ئاوسانی قاچەكان.

8- لەدەستدانی بڕێكی زۆر لە كێش.

9- هەستكردن بە ماندوێتی بەردەوام.

10- دروست بوونی ئازار لە سنگ و ئێسكەكان.