به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڤاڵ شاحینه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیركرا

12858 جار خوێندراوەتەوە کات06:08 بەروار29-05-2019
به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڤاڵ شاحینه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیركرا
راچڵه‌كین

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ژماره‌یه‌ك قاچاخچیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان قاچاخچیه‌كی كورده‌ به‌ ناوی‌ "عومه‌ر توفیق".

ماڵپه‌ری CNN تورك بڵاویكردووه‌وته‌وه‌، هێزێكی تایبه‌تی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا هێزێكی تایبه‌ت ژماره‌یه‌ك قاچاخچیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان ناوی‌ "عومه‌ر توفیق"ه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ "هه‌ڤاڵ  شاحینه‌" ناسراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ماڵپه‌ره‌ توركیه‌كه‌، ٢٥ حاڵەتی قاچاخچی کۆچبەرانی بەسەر هه‌ڤاڵ شاحینه‌دا ساغ بۆتەوە ، میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە ئەو قاچاخچیە ساڵانە دوو ملیۆن یۆرۆی دەستكەوتووە بەكاری قاچاخچێتکردن بە پەنابەرانەوە.