ئایا لە جەنگی ئێران و ئەمریكا... روسیا و چین بێدەنگ دەبن؟

187 جار خوێندراوەتەوە کات05:26 بەروار29-05-2019
ئایا لە جەنگی ئێران و ئەمریكا... روسیا و چین بێدەنگ دەبن؟
راچڵەكین

 

روسیا نایەوێت وەرقەی زیاتر بۆ پاراستنی ئێران بەكاربهێنێت و چینیش بەدیلی هەیە بەڵام كۆمپانیا جیهانییەكان لەسزای ئەمریكا دەترسن. 


رۆژلەدوای رۆژ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا  سورە لەبەهێزكردن و زیادبونی سزاكانی لەدژی ئێران بەڵام لەهەمانكاتدا ژمارەی سەربازەكانی  هەر زیاد دەكات هاوشێوەی جەنگی خەلیجی ساڵی 1991  كاتێك لەساڵی 1990 بەهەمان شێوەی ئێستا ژمارەكانی زیاد دەكرد و دوای ساڵێك پەلاماری عێراقیدا. 

وێرای زیادكردنی سەرباز و فشارەكانی ئەمریكا لەدژی ئێران و زیادكردنی ژمارەی سەربازەكانی، بەڵام لەئێستادا ئەمریكا و ئێران تەكید لەروونەدانی جەنگ دەكەنەوە. تابەوشێوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا سزاو گەمارۆدانی ئابوری بەلاوە گرنگترە  بۆ روخاندنی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران وەك لە رێگەی جەنگەوە چونكە هەر رووبەروبونەوەیەك زیانێكی ماددی زۆر و خەرجی زۆری دەوێت و قوربانی لێدەكەوێتەوە. 


ترەمپ پیاوێكی بازرگانە و خۆشی لەجەنگ نایەت هەربۆیە لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا وتی كە واشنتۆن بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەكانی تاران نایەوێت جەنگێكی دیكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتربكات. هەرچەندە ئەم قسەی ترەمپ لەكاتێكدایە پێشتر ئەمریكا بۆ لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمی لەلیبیاو عێراق رێگەی سەربازی گرتەبەر.


بەلای ئێرانییەكانەوە


دوای دروستبونی قەیرانی دارایی و زیادبونی رێژەی بێكاری و بەرزبونەوەی رێژەی هەژاری لەو وڵاتەدا و گەمارۆدانی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ دەرەوە زۆر سەختە دەسەڵاتدارانی تاران رووبەرووی ئەو قەیران و باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیان بدەن و ترسیان لەكۆتایی هاتنی دەسەڵاتیانە.

هەرچی پەیوەندی بە جیاوازی هێزی سەربازی نێوان ئەمریكا و ئێرانە دەسەڵاتدارانی ئێران پشتیان بەهاوپەیمانەكانیان كە روسیا و چینە بەستووە  و ئەگەر بێت و ئەو وڵاتانەش پشتیان لێبكات ئابوری ئەو وڵاتە بەتەواوی دەخنكێت. 

روسیا هاوپەیمانە بەڵام نایەوێ لەخۆی تێكدا

روسیا گەورەترین سەرچاوەی چەكی ئێرانە وە هاوپەیمانێكی سەرەكی ئەو وڵاتەیە لەبواری سەربازی وئابوری كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان دەكەن لەووڵاتە و ئاستی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لەساڵی 2018 گەیشتە 1 ملیار و 741 ملیۆن دۆلار.

  هەروەها هەردوو دوڵاتیش لە نەوت و غاز دوو وڵاتی گەورەن  ركابەری دەگەن لەگەڵ بازاڕی وزە ولەئێستاشدا روسیا دەیەوێت گەمارۆئابورییەكانی  سەر ئێران كەمبكاتەوە و وەبەرهێنان لەنەوتی ئەو وڵاتە بكات لەبەرامبەر خۆراك لەگەڵ تاراندا. 

 
بەڵام دوای پشتێكردنی وڵاتانی ئەوروپی لەئێران و ملدان بۆ بڕیارەكانی ترەمپ لەدژە ئێران وای لەورسیاكرد پاشەكشە لەرێككەوتنەكانی لەگەڵ ئێران پێوە دیاربێت ئەویش پاش لێدوانەكەی پۆتین لەچەند رۆژی رابردوو لەبارەی پشتیوانیكردنی ئێران و كە وتی نەدەبو ئێران لەرێككەوتنەكەی لەگەڵ ئەمریكا بكشایەتەوە.

 

پۆتین دەیەوێت چی رۆڵێك بگێرێت؟ 

لەئێستادا فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا دوای زۆربونی گەمارۆكان و دوركەوتنەوەی وڵاتانی ئەوروپی ودەیەوێت رۆڵێكی ناوەندی بگێرێت لەگرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و رۆڵەكەی بەشێوەیەك بێت ئێران و ئەوروپا و ئەمریكا لەخۆی نیگەران نەكات. 

 سین بەرژوەندییەكی گەورەی ئێرانە و مەترسییەكی گەورەشی لەسەرە

سین یەكێك لەگەورەترین هاوبەشی بازرگانی و ئابوری  ئێرانە بەشێوەیەك ئالوگۆڕی بارزگانی نێوانیان دەگاتە 37 ملیار دۆلار و رۆژانەش نزیكەی نیو ملیۆن نەوتی ئێران دەكڕێت. 

هاوكات ئێران بۆدروستنەبونی بۆشای و نەمانی كاڵا لەبازڕ بەبڕی 80 ملیۆن دۆلار لەگەڵ چین كاڵا هاوردە دەكات.

هەرچی پەیوەندی بەچینەوەیە ناڕازییە لەگەمارۆكانی ئەمریكا بەسەر ئێرانەوە هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردووش سین زەرەرێكی زۆری لەگەمارۆی نوێی ترەمپ بە نەهێشتنی چەند خزمەتگوزارییەك لەمۆبایلی هەواوی بەركەوت و ئەوەشی ترسی دروستكردوە. 

 سەرچاوە: سپۆتینگی روسی و نیۆرك تایمز و ینی شەفەقی توركی

وەرگیڕانی: ئاوات خەیروڵڵا