چوار جۆر له‌ پیاوان زۆر زوو سه‌رنجی خانمان ڕاده‌كێشن

46 جار خوێندراوەتەوە کات02:52 بەروار26-05-2019
چوار جۆر له‌ پیاوان زۆر زوو سه‌رنجی خانمان ڕاده‌كێشن
ڕاچڵەكین-

توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی پیاوات و خانمان ناوه‌ستێت چونكه‌ شێوازی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ژیانكردنێكی ئاسووده‌ زۆر گرنگه‌ له‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریدا، له‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوانه‌ ئاشنا ده‌بیت كه‌ زوو ده‌توانن ببنه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی خانمان.

1- ئه‌و پیاوه‌ی‌ له‌ سنوری خۆی ده‌سه‌ڵاتداره‌:
ئه‌نجامی توێژینه‌وكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ خانمان له‌ ته‌مه‌نی 18-24 ساڵی پیاوانی هه‌ستیار و سۆزدار سه‌رنجیان ڕاناكێشن هێنده‌ی‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ له‌ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار ده‌رده‌كه‌ون و توانای كۆنتڕۆڵكردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان هه‌یه‌.

2- ئه‌و پیاوه‌ی‌ بتوانێت نازی ئافره‌ت هه‌ڵگرێت:
كاتێك پیاو ده‌رگای ئۆتۆمبێل بۆ خانمێك بكاته‌وه‌ و كورسی بۆ ڕابكێشێت و له‌سه‌ری دابنیشێت و به‌ ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ نازی هه‌ڵبگرێت.

3-ئه‌و پیاوه‌ی‌ خاوه‌نی كاریزمایه‌:
به‌پێ پاره‌ و سه‌روه‌ت پیاوان ته‌نها به‌ كاریزمایه‌كی به‌هێز ده‌توانن سه‌رنجی خانمان ڕابكێشن.

4-پیاوانی بێگانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی:
ئه‌و پیاوه‌ی‌ به‌ زمانێكی بێگانه‌ بدوێت و شێوازی ڕه‌فتاركردنی جیاواز بێت زوو سه‌رنجی خانمان ڕاده‌كێشێت.