لیستی نەسڕ: وەزیری دارایی عیراق پۆستەكەی قۆستووەتەوەو بەرگریكاری هەرێمی كوردستانە

92 جار خوێندراوەتەوە کات10:12 بەروار25-05-2019
لیستی نەسڕ: وەزیری دارایی عیراق پۆستەكەی قۆستووەتەوەو بەرگریكاری هەرێمی كوردستانە
راچڵەكین-

پەرلەمانتارێكی سەر بەلیستی نەسر رایدەگەیەنێت، لەكاتی بانگهێشتكردنی فوئاد حوسێن- وەزیری دارایی عیراق بۆ پەرلەمان، وەزیری هەموو عێراقییەكان نەبوو ، بەڵكو بەرگریكاری هەرێمی كوردستان بووە و پۆستەكەی قۆستووەتەوە.

یوسف كیلابی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، وەزیری دارایی عیراق ماددەی ١٠ دا  یاسای بودجەی پێشێلكردووە ، كە دەڵێت: دەبێت هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی وەربگرێت دەبێت رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات. .

هەروەها دەشڵێت: ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم وەزیری دارایی ، یەكەمیان بەوەی تا كۆتایی مانگی شەش مۆڵەت بدرێت بە هەرێم بەوەی نەوتەكەی رادەستی بەغدا بكات ، دووەمیشیان ئەوەیە لەئەنجوومەنی نوێنەرانەوە لە پۆستەكەی لێوەربگیرێتەوە.