بۆڵتن: ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەی لەبارەی ئێران ھەن مەترسیدارن

282 جار خوێندراوەتەوە کات09:15 بەروار25-05-2019
بۆڵتن: ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەی لەبارەی ئێران ھەن مەترسیدارن
راچڵەكین-

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەڵێت، ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەی لەبارەی ئێران ھەن " جددی و مەترسیدارن." هاوكات تاران-ی تۆمەتباركرد بەتێوەگلان لەو هێرشانەی لەماوەی ڕابردوودا لەئاوی كەنداودا ڕوویاندا.

جۆن بۆڵتن، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر كەشتی نەوت هەڵگرەكان و هێرشەكانی عێراق و سعودیە، وایانكردووە لە ئێران و گرووپەكانی سەر بە ئەو وڵاتە نیگەران بن."

بۆڵتن ووتی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا، زانیاری هەوالگری مەترسیداری لەبارەی هەڕەشەكانی رژێمی ئێران چنگ كەوتووە.

ئەو لێدوانەی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەكاتێكدا دێت كە دوێنێ 24ی ئایار، ترەمپ ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ڕەوانەكردنی هەزارو 500 سەرباز بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.