پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر چەند خاڵێکی ئەمنی و مرۆیی رێککەوتن

224 جار خوێندراوەتەوە کات01:20 بەروار24-05-2019
پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر چەند خاڵێکی ئەمنی و مرۆیی رێککەوتن
 
راچڵەكین 
 
 
 
جێگری بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنوری میحوەرەکە لەسەر چەند خاڵێکی ئەمنی و مرۆیی رێککەوتن.
 
لیوا هاشم سیتەیی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتووە، "رێککەوتنی پێشمەرگە لە رۆژئاوای دیجلە لەگەڵ فیرقەی ١٥ی سوپای عێراق-ە و بۆ دابینکردنی ئاسایش نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی و پاراستنی خەڵکی رۆژئاوای دیجلەیە بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە، هەماهەنگی کراوە بە هاوبەشی رووبەڕووی جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش ببنەوە".
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە رێگاکانی نێوان قەزای زوممار و ناحیەی رەبیعە لەگەڵ رێگاکانی سحێلا و دهۆک کراوەتەوە و هاوڵاتییانی سنوورەکە بەبێ بوونی هیچ کێشەیەک دەتوانن هاتوچۆ و کار و بارزگانی بکەن.
 
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە باسی لەوەشكردووە، دوو لیژنەمان پێکهێناوە لە مانگێکدا دوو کۆبوونەوە یان زیاتر بە مەبەستی نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی و پاراستنی ئاسایشی خەڵک دەکەن، زانیاری کۆبوونەوەکانیان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بە سەرووی خۆیان دەگەیەنن.
 
،جێگری بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلەی هێزەکانی پێشمەرگە باسی لەوەکردووە، ئەم رێککەوتنە لە سەرتاسەری سنووری قەزای زوممار و ناحیەی رەبیعە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام دۆخی قەزای شنگال جیاوازە و رێککەوتنێکی لەو چەشنە تا ئێستا بوونی نییە.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە تائێستا دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە سەقامگیری بەخۆوە نەبینیوە و چەکدارانی داعش هەندێکجار جموجوڵی چەکداریی لەو سنورانە ئەنجامدەدەن.