یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا: پێویسته‌ ئه‌م دوو یانه‌یه‌ سڕبكرێن

237 جار خوێندراوەتەوە کات05:26 بەروار23-05-2019
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا: پێویسته‌ ئه‌م دوو یانه‌یه‌ سڕبكرێن



خافێر تیباسی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ میانی لێدوانێكی دا رایگه‌یاند به‌هۆی به‌ بازرگانیكردنی تۆپی پێوه‌ پێویسته‌ دوو یانه‌ له‌ ئه‌وروپا سزابدرێن.

تیباس به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و پاریس سان جێرمان، تۆپی پێیان لە وەرزشەوە کردۆتە بارزگانی و خه‌ریكه‌ ڕووه‌و دۆخێكی خراپی ده‌به‌ن، هه‌ربۆیه‌ داواده‌كات ئه‌و دوو یانه‌یه‌ له‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان دووربخرێنه‌وه‌ و سڕبكرێن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا دادگای یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مانچسته‌ر سیتی ده‌كات و له‌ ئه‌گه‌ری تاوانباربوونی دا له‌ خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دوورده‌خرێنه‌وه‌.