مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ برده‌ نه‌خۆشخانه‌ و دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستدا

780 جار خوێندراوەتەوە کات02:04 بەروار23-05-2019
مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ برده‌ نه‌خۆشخانه‌ و دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستدا
ڕاچڵه‌كین-

دادگایه‌كی به‌ریتانی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ سزادانی ئافره‌تێك كه‌ پێده‌چێت هۆكاری كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بوبێت له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی دوای ئه‌وه‌ی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری بۆ بردۆته‌ نه‌خۆ‌شخانه‌كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌ میرۆر ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ .

ڤیكتۆریا بیمان ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ بڕێك له‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری بردوه‌ بۆ "ساموێل باكلی" له‌ كاتێكدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هامبر بووه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان له‌ شاری هۆل له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را و دوای به‌كارهێنانی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی‌ دڵه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

بیمان له‌ڕێی پێگه‌یه‌كی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری كڕیوه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ زۆر داوای لێكردوه‌ و دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له‌ به‌كارهێنانی مادده‌كه‌ توشی جه‌ڵته‌ی‌ دڵ بووه‌ و مردووه‌ به‌ڵام دادگا نه‌یتوانیوه‌ به‌ڵگه‌ی‌ پێویست له‌سه‌ر بیمان كۆبكاته‌وه‌ و به‌تاوانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ سزای دات و ته‌نها سزای گه‌یاندنی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری به‌سه‌ردا دراوه‌.