ئەڵمانیا: كارمەندانی باڵیۆز خانە و كنسوڵخانەكان لەعێراق كەمناكەینەوە

50 جار خوێندراوەتەوە کات06:08 بەروار15-05-2019
ئەڵمانیا: كارمەندانی باڵیۆز خانە و كنسوڵخانەكان لەعێراق كەمناكەینەوە
 
راچڵەكین 
 
 
وتەبێژی وەزارەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەئێستادا كارمەندانی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانی وڵاتەكەی لەعێراق كەمناكاتەوە.
 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەئێستادا كارمەندانی كنسوڵخانە و باڵیۆزانی ئەڵمانیا لەعێراق كەمناكرێنەوە. 
 
 
هاوكات باڵیزۆخانەی ئەڵمانیا لەبەغداد رایگەیاند، سەرجەم كارمەندانیان بەشێوەیەكی ئاسایی كارەكانیان ئەنجام دەدەن 
 
هەڵوێستەكانی بەرلین لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ئەمریكا بڕیاری دەرچونی كارمەندەسەرەكییەكانی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانی دەركرد.